دۆناڵد ترەمپ: گەورەترین پردمان لە ئێران تەقاندەووەتەوە
ساکۆ
٢ی نیسانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ هەرەشەی چڕكردنەوەی هێرشەكان بۆسەر ژێرخانی مەدەنی ئێران دەكات، ئەگەر تاران رێككەوتن نەكات
دوای بۆردومانكردنی پردەكەی شاری كەرەجی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەورەترین پردیان لە ئێران تەقاندووەتەوە بە ناوی "بی یەك" كە تاران و شاری كەرەج بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، جارێكی تر پردەكە بە كەڵكی بەكارهێنان نایەت هێرشی زیاتر لەو شێوەیە ئەنجامدەدەن.
دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، ئیستا كاتی ئەوەیە ئێران رێككەوتن بكات تا كات درەنگ نەبووە ئەگەر نا ژێرخانی ئابوری وڵاتەكە هیچ شتێكی نامێنێتەوە.


