پرۆژەیەكی نوێ بۆ گەشەپێدانی ئابوریی شارە مامناوەند و بچووكەكان لە ئیدارەی راپەڕین راگەیەندرا.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بۆ گەشەپێدانی ئابوریی شارە مامناوەند و بچووكەكان لە راپەڕین راگەیەندرا كە شێوازێكی كاركردنی پراكتیكی ناوچەییە بۆ بەهێزكردنی گەشەی كەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی كار.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی پرۆژەكەوە رایگەیاند، دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بەشێكە لە پلانێكی درێژخایەن و بابەتێكی گشتگیر و پلانێكی ستراتیژییە بۆ گەشەپێدانی ناوچەكانی دەرەوەی شارە گەورەكان و راپەڕین دەكاتە چەق و ناوەندی شێوازێكی نوێی گەشەپێدان.

https://www.facebook.com/share/v/1DigMNaQt2/