رێكخراوێكی بواری ژینگە  لە عێراق ئاشكرایدەكات، عیراقیەكان لە پێشەنگی بەفیڕۆدانی ئاودان لە جیهان.

لە توێژینەوەیەكدا روانگەی سەوزی ژینگەیی رایگەیاندووە، رێژەی بەكارهێنانی ئاوی رۆژانەی عیراقییەكان لە  سەر ئاستی جیهانی عەرەبی و جیهانیدا بەرزترینە، بەجۆرێك هاوڵاتیەكی ئاسایی عیراقی ڕۆژانە 400 لیتر ئاو بەكاردەهێنێت، ئەوەش پشتڕاستیدەكاتەوە كە زۆرترین بەكارهێنەرە لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتیانی عیراق هۆكاری زۆریان هەیە بۆ بەفیڕۆدانی ئاو، كە لە شتنی  شەقام و باڵەخانەو ماڵەكانەوە دەستپێدەكات بۆ ئاودانی هەڕەمەكی باخچە گەورەو بچوكەكان، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار لە بەرامبەر ئەو جۆرە ڕەفتارانەدا هیچ سزاو لێپێچینەوەیەكی هەبێت.

ڕوانگەكە هەروەها داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەر بەو كەسانە دەكات كە ئەم سامانە بەفیڕۆ دەدەن بەتایبەتی كە عیراق بەدەست قەیرانێكی سەختی ئاوەوە گرفتارە و بووەتەهۆی وشكەساڵی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و تەنانەت باكور.