نیویۆرک تایمز: رۆژانێکی سەخت چاوەڕێی ئەمریکیەکان دەکات
رەوەز
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
لە کاتێکدا سیاسەتە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بازاڕەکانی جیهانی تووشی شەپۆلێک لە نادڵنیایی و شڵەژان کردووە، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کردووە کە خۆیان بۆ رۆژانی سەختی ئابووری ئامادە بکەن.
لە بارودۆخێکدا کە بازاڕی کار هێشتا جێگیرە و رێژەی بێکاری لە مانگی چوار گەیشتووەتە %4.2، ترس لە داهاتوو و نائارامییە توندەکان لە بازاڕە داراییەکاندا وایکردووە پێویستی بە پشتیوانییەکی دارایی زیاتر لە جاران هەبێت.
بەپێی ئەو راپۆرتە، هاوڵاتیان دوای گەیشتن بەم ئاستە، دەبێت هەوڵ بدەن پاشەکەوتێک کە هاوتای سێ بۆ شەش مانگ تێچووی ژیان بێت بۆ بارودۆخی بێکاری یان قەیرانە گەورەکان دابین بکەن، چونکە بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، تێکڕای ماوەی بێکاری لە ئەمریکا بە نزیکەی شەش مانگ مەزەندە کراوە.