دوای لێدوانەکانی ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا: "ئەگەر ئامانجی دانوستانەکان بێبەشکردنی ئێران بێت لە مافە ناوەکییەکانی، بە رونی دەڵێم کە ئێران لە هیچ یەک لە مافەکانی خۆی پاشەکشە ناکات."

عراقچی شەممە 20ـی پێنج، لە کۆبوونەوەی "دیالۆگی ئێرانی-عەرەبی" لە دەوحە، بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن وتی: "ئێمە دەستگەیشتن و بەکارهێنانی چەکی ناوەکی بە خراپ
دەزانین، بەڵام لە هەمان کاتدا پێداگری دەکەین لەسەر مافی خۆمان بۆ سوودوەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناوەکی، لەوانەش پیتاندن."
 
ئەو وتیشی: "ئێمە بە نیازپاکییەوە درێژە بە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپی، روسیا و چین دەدەین."