گەنجێکی کورد لە زاخۆ، رادارێکی چاودێریی تایبەت بە فڕۆکەخانە دروستدەکات
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٣
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٣
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بەهۆی کۆچی دوایی د. تالیب موراد پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوو عادل موراد دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل موراد
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی زانستی و نیشتمانپەروەری کوردستان د. تالیب موراد، برای هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل مورادمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە مێژووی پڕشانازیتان لە خەباتدا بۆ کوردستان دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیی هەموو لایەکمانە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: تا گەرووی هورمز نەکرێتەوە و ئازاد نەبێت لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و دەیانگەڕێننەوە چاخی بەردین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند،: سەرۆکی نوێی رژێمی ئێران، کە کەمتر توندڕەوە و زۆر لە پێشووترەکانی ژیرترە، ئێستا داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتۆن تەنها بە یەک مەرج بیر لەو داوایە دەکاتەوە، ئەویش کاتێکە کە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوە و ئازاد و پارێزراو بێت بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان.
وتیشی، تا جێبەجێکردنی ئەو مەرجە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان ناوەستێنن و تا ئەو کاتە، ئێمە بەردەوام دەبین لە گورزوەشاندن لە ئێران بە هێزێکی وێرانکەرەوە، یان وەک دەوترێت: دەیانگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی کرد لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی رەوشی شەڕ و دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، هەردوولا هیوایان خواست هەرچی زووتر شەڕ کۆتایی بێت و لایەنەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
سەبارەت بە هێرشە درۆنی و موشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لەم شەڕە و بە ئامانج گرتنی کوردستان کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە، داواشیکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان.