کەشناسیی عیراق: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرجام ناوچەکان دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت
محەمەد رزگار
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دەستەی گشتیی کەشناسیی عیراق ئاشکرایکرد، بەپێی دواین پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە، عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارینی پاییزە کە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد،، شەپۆلەکە لە سەرەتا نە نمەباران و پچڕ پچر دەبێت و لە رۆژانی دواتردا شەپۆلی بارانبارینەکە کاریگەری زیاتر دەبێت.
کەشناسیی عیراق راشیگەیاند، رێژەی باران بارینەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، هاوکات ئەگەری هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە و رەشەبا و خۆڵبارین هەیە.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە شەپۆلەکە لە سەعاتەکانی رۆژی شەممەدا لاواز دەبێت و کۆتایی پێدێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە ناوچەکە بکاتەوە.


