لە زانکۆی ھەڵەبجە بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی پاراڵێل دابین دەکرێت
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
"مھاباد کامیل" سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە رایگەیاند، ١٠ ساڵە کار لەو دوو باڵەخانەیە دەکرێت و لە ئێستادا تەواو کراوە و پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە، بەوەش گرفتی بەشەناوخۆیی کوڕان چارەسەربووە.
ھەروەھا سوپاسی "بافڵ جەڵا تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد، کە بە نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆیی کوڕان گەورەترین گرفتی زانکۆکەی چارەسەرکردووە.


