ماوەی ١٥ ساڵە لە سنوری برادۆست ھیچ پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە جێبەجێنەکراوە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، لە تۆڕی کۆموڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (علیه السلام) و خانەوادەکەی و یاوەرانی لە ڕۆژی عاشورا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و مەرجەعی باڵای ئایینی و موسوڵمانان دەکەین و ئەو قوربانییە گەورانە بیر دێنینەوە کە لە پێناو پابەندبوون بە وشەی حەق و چاکسازی و ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم داویانە.
بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی وڵات و خەلکەکەمان.
سەرۆكی روسیا و سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پرسی راگەیاندنی ئاگربەستیان لە ئۆكراین و گرفتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران یان تاووتوێ كرد و جەختیان لە گرتنەبەری رێكاری دیبلۆماسی كردەوە.
كۆشکی سەرۆكایەتی روسیا-كرملن رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتن پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و دەربارەی دواین پێشهاتەكانی ئۆكراین و ئێران و سوریا و ناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەیانکرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، پوتن بە ترەمپی وتووە، پێویستە لەڕێی چارەسەری دیبلۆماسیەوە كۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت، پێشی وتووە، روسیا دەستبەرداری ئامانجەكانی خۆی لە ئۆكراین نابێت، بەڵام ئامادەن دەست بە دانوستاندن بكەنەوە.
لەبارەی پرسی ئێرانیشەوە پوتن جەختی كردووەتەوە پێویستە دەست بە دانوستان بكرێتەوە و چارەسەرێكی كۆتایی بدۆزرێتەوە و رێككەوتنی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت.
دوای نزیکەی دوو هەفتە تەرمی عەبدولڕەحمان خالیدی تەمەن حەوت ساڵ لە زێی بچووک دۆزاریەوە کە لە سەیرانگای بۆگد لەگەڵ باوکی و خوشکێکیدا خنکان.
لە رێکەوتی 21/6 لە سەیرانگای بۆگد خێزانێکی بە رەگەز عەرەب کە پێک هاتبوو لە "باوکێک و دوو منداڵ" کەوتنە ناو ئاوی سەیرانگەکەوە و دوای 13 رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی تەرمی کوڕەکە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزرایەوە.
رووداوەکە 13 رۆژ پێش ئێستا رویداوە و لەپاش گەڕانێکی درێژ ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزراوەتەوە.