logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

نوسینی كوردی لەسەر تابلۆ و نوسراوی فەرمانگەكانی كەركوك لادەبرێن

نوسینی كوردی لەسەر تابلۆ و نوسراوی فەرمانگەكانی كەركوك لادەبرێن

کوردسات نیوز

٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

article-image
نوێترین هەواڵەکان

img
کوردستان١١ سەعات لەمەوبەر

لەبارەی تەقینەوەیەکەوە؛ بەڕێوەبەرایەتی مین دانیشتووانی چەند ناوچەیەک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی مین دانیشتووانی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی سبەینێ دەنگی تەقینەوە دەبیستن، بەڵام پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات و ئەوە چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە. داواش دەکات، هاووڵاتیان نەچن بۆ گیای بەهارە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر ئاگاداری دانیشتووانی قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە و سمیلان دەکاتەوە، سبەینێ دووشەممە، سەعات 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ، چالاکییەکی لەناوبردنی مینن بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکە لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبوکدا دەبێت و بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەیەک مین بەشێوەی بەکۆمەڵ لەناو دەبات، بۆیە دەنگی تەقینەوەی بەرز دەبیسترێت.

داواش لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکەن، بۆ مەبەستی گەشتیاری یان گیای بەهارە و هەر مەبەستێکی دیکە، لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان توشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن.

چالاکییەکانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی بە کۆمەڵ ساڵانە بەپێی پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی مینەوە بەڕێوەدەچێت و چەندین چەک و تۆپ و ناپاڵم و مینی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق لە شوێنە دوورەدەستەکان و دوور لە ناوچەی دانیشتووان دەتەقێننەوە لەناوی دەبەن.

هێشتا بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی هەرێم مینی چێنراو و پاشماوەی ئەو بۆمبانەی تێدا ماوە کە لە سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق 'حزبی بەعسدا' دانراون، ئەگەرچی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان پاککراوەتەوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 30٪ی خاکی پیسبوو بە مین لە هەرێم ماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١٢ سەعات لەمەوبەر

دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران دەستی پێ كرد

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی پێ كرد.

ئەوەس هاتووە، بەدر بوسەعید وەزیری دەرەوەی عومان نێوەندگیری دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات و ئامانجی دانوستانەكە دانانی سنورێكە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران و هەڵگرتنی سزا و ئابڵوقەی سەر وڵاتەكە.

لێپرسراوێكی باڵای ئێران رایگەیاند، ئەمریكا لەبارەی دانوستانەكەوە زۆر جددی نییە و لە حاڵەتی شكستی دانوستانەكان خۆیان بۆ سیناریۆیەكی جێگرەوە ئامادە كردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی هەرگیز دەستبەرداری مافە ئەتۆمییەكانی نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
عیراق١٤ سەعات لەمەوبەر

تەندروستی عیراق: تا ئێستا زیاتر لە 40 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە

تەندروستی زیقار رایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە 19حاڵەت.

ئەحمەد خەفاجی سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی زیقار رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەمساڵدا تا ئێستا توشی تای خوێنبەربوون بوون گەیشتوەتە  19حاڵەت.

وتیشی لەو ژمارە تەنها پێنجیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، كە ئەوانیش تەندروسیان جێگیرە و  ئەوانی دیكەش دوای وەرگرتنی چارەسەر گەراونەتەوە ماڵەوە.

پێشتر، وەزارتی تەندروستی عیراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا زیاتر لە 40 حاڵەت تای خوێنبەربوون لە عیراق تۆماركراوە كە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقار بووە لەو حاڵەتانەش 6 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی كوشندەیە و لە ڕێگەی بەركەوتن لەگەڵ یان خواردنی گۆشتی ئاژەڵی توشبوو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هاوكات لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٤. هەموو مافەکان پارێزراوە.