کەشناسیی هەرێم نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، ناوچە شاخاوییەکان نزمترین پلەکانی گەرمایان تۆمارکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە نزمترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە، کە هەشت پلەی سیلیزی بووە، هاوکات ماوەت بە 10 پلەی سیلیزی لە پلەی دووەمی نزمترین پلەکانی گەرمادا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر روویان لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان کردووە، پێشبینیش دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا گۆڕانکاریی زیاتر بەسەر کەشوهەوای ناوچەکەدا بێت.
بەپێی خشتەی تۆمارکراوی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرما لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک:14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەلار: 17 پلەی سیلیزی
دەربەندیخان: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
پێنجوێن:13 پلەی سیلیزی
کۆیە: 18 پلەی سیلیزی