تەندروستی سۆران ھۆشداری دەداتە دانیشتوانی ناوچە شاخەوییەکان
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، رەشکردنی جام بەدەر لە رێنماییەکان، سزای 500 هەزار دینار پێبژاردن و سێ رۆژ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بۆ دانراوە.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە رەشکردنی جامی پێشەوە و پشتەوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام ئەوانە تەنها دەنگۆن و دوورن لە راستییەوە، لەبەرئەوەی رەشکردنی جام ئاستی بینین کەمدەکاتەوە و دەبێت بەپێی رێنماییەکان کاری لەسەر بکرێت.
هاتوچۆ شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی رێژە/ ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن بە رێژەی بەرزتر قەدەغەیە، هەروەها سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادار کراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت.
دەشڵێت، هەر شۆفێرێک پێچەوانەی رێنماییەکان ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە جامڕەش، ئەوا بە بڕێ 500 هەزار دیناری عیراقی سزا دەدرێت و ماوەی سێ رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
پارتی دیموکراتی گەلان (دەم) لە راگەیاندراوێکی تایبەتدا ئاشکرای کرد، بە جێگیرکردنی ئامێرێکی تیژی ئاسنین لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، بەر لە مردنی هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەر سیاسەتمەداری کورد دراوە.
بەپێی راگەیانراوی پارتی دەم، لە 2ی نیسانی ئەمساڵ، کارمەندێکی شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل بە بیستنی دەنگێکی نائاسایی لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئۆندەر کەوتووەتە گومانەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە بۆ خزمەتگوزاریی چاککردنەوە.
پارتەکە روونی کردووەتەوە، "پشکنینەکان دەریانخستووە لە تایەی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا ئامێرێکی تیژی لە ئاسن دروستکراو جێگیرکراوە، کە توانای هەبووە تایەکە بتەقێنێت".
لە راگەیانراوەکەی پارتی دەم'دا هاتووە: ئۆندەر لە کاتی خۆیدا رووداوەکەی بۆ پارتەکەی باسکردووە و راستەوخۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ کراوە، هەروەها بەڵگەى رووداوەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە.
پارتەکە ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە و ئۆندەریش لە نزیکەوە چاودێریی دۆخ و رووداوەکەمان کرد، بەڵام بەهۆی هەستیاریی دۆسییەکەوە بابەتەکەمان بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکرد و تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێک لەبارەی لێکۆڵینەوەکان بە ئێمە نەدراوە".
سری سورەیا ئۆندەر، یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی پارتی دیموکراتی گەلان، کە رۆژی 3ی ئەم مانگە و پاش ١٨ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ بگاتە خودبژێوی.
مەهدی قەیسی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لە قۆناغی یەكەمی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران تائێستا 200 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
دەشڵێت، لەسەر بنەمای ئەو روپێویەی بۆ پێنج ملیۆن دۆنم زەوی ئەنجامدراوە و ئەو بڕە گەنمەی لە قۆناغی یەكەمدا وەرگیراوە، ئەمساڵ عیراق دەگاتە ئاستی خودبژێوی و ئاسایشی خۆراك.
وتیشی، لەمساڵدا وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە رێگەی دوو كۆمپانیاوە 160 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم و جۆ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵی عیراقدایە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو دوو بەروبومە بۆ ساڵی داهاتوو.