ڕۆژانە ٧٠ سەر ئاژەڵ بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕەتدەکرێتەوە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
پزیشکێکی ڤێتەنەریش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی گۆشتی سەر شەقامەکان.
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
پزیشکێکی ڤێتەنەریش داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی گۆشتی سەر شەقامەکان.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، چەکدانانی حەماس لە کەرتی غەززە، هاوکات دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەمنی ئیسرائیل بە بەسەر کەرتی غەززەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک جەنگ کۆتایی نایەت تا هەموو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
ناتانیاهۆ راشیگەیاندووە، هیچ ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی ئیرادەیان لاواز ناکات یاخود بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان رێگریان لێناکات.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس گرتە ڤیدیۆییەکی یەکێک لە بارمتەکانی بڵاوکردەوە، کەتێیدا بارمەتەکە داوا لە ناتانیاهۆ دەکات، هێرشکردنەکان بۆ سەر غەززە رابگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا 'پنتاگۆن' دەگۆڕێت و لێپرسراوێکی کۆشکی سپیش دەڵێت: ترەمپ ئەمڕۆ فەرمانەکە ئیمزا دەکات.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی فەرمانی جێبەجێکردنی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ئیمزا دەکات و دەیگۆڕێت بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا.
ئەو کەناڵە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ و پیت هێگست وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم دواییانەدا رایانگەیاندووە، دەیانەوێت ناوی وەزارەتەکە بگۆڕن، کە ئەمەش یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی ئیدارەی ترەمپ، وەک بەشێك لە "ئیتۆسی جەنگاوەر"ـی خۆی لە ناو پنتاگۆن ئەنجامیداوە.
هاوکات لێپرسراوێکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ترەمپ ئەمڕۆ وردەکاری گۆڕینی ناوەکە دەخاتەروو، هاوکات فەرمانی جێبەجێکردنەکە ئیمزا دەکات و نازناوی هێگسێت دەبێتە "وەزیری جەنگ".
هەروەها فەرمانەکە رێنمایی هێگسێت دەکات کە پێشنیازی هەردوو کردەوەی یاسایی و جێبەجێکردن بکات بۆ ئەوەی ناوەکە بۆ هەمیشەیی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بێت.
"ئیتۆسی جەنگاوەر" بە مانایی رۆحی جەنگاوەر دێت لە ناو سوپای ئەمریکادا، چوار دروشمی سەرەکی لەخۆدەگرێت، "هەمیشە ئەرکەکە لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێم، هەرگیز شکست قبوڵ ناکەم، هەرگیز واز ناهێنم، هەرگیز هاوڕێیەکی کەوتوو بەجێناهێڵم"، جێگەی ئاماژەیە ئەم دەستپێشخەرییەی ترەمپ وەک (پلانێک یان بەرنامەیەک)ـە ئیدارەکەی بە ناوی "رۆحی جەنگاوەری" لەناو پێنتاگۆن ئەنجامی داوە، هەروەها ئەو دەستەواژەیە ئاماژەیە بۆ سەرنج خستنەسەر پەرەپێدان، یان بەهێزکردن، ئازایەتی، دڵڕەقی، پابەندبوون، خۆڕاگری، و رۆحی سەربازانی سوپای ئەمریکا .
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' بڵاوکردەوە، کە تێیدا رایگەیاند دەروازەکانی دۆزەخ لە غەززە دەکرێنەوە و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل چڕتر دەبنەوە تاوەکو بزووتنەوەی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبوڵ دەکات.
کاتز لە پەیامەکەیدا نووسیبووی: "ئێستا پەراسوی دەروازەکانی دۆزەخ لە غەززە دەجووڵێنرێن. یەکەمین ئاگاداری چۆڵکردن درایە باڵەخانەیەکی تیرۆرستی فرەنهۆمی لە شاری غەززە پێش ئەنجامدانی هێرش."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل نووسیوێتی: "کاتێک دەرگاکە کرایەوە، داناخرێتەوە و چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر و زیاتر دەبن - تاوەکو دەستدرێژیکارانی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ قبوڵ دەکەن، کە لە سەروویانەوە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و چەکداماڵینە - یان لەناو دەبرێن."