ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە نێوان کفری و خورماتوو ئەنجامدرا
١٢ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە ھاوبەشی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، لە سنوری ناوچەکانی پەڵکانە و شۆراو و غەڕە، ئەنجامدرا.
فەرماندەی لیوای ١٤٤ی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە پێنج قۆڵەوە بۆ راوەدوونانی تیرۆریستان بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا، ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنانەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی تیرۆریستان سود لە بۆشایی ئەمنی ناوچەکان وەرنەگرن.