لە وەرزی بەھاردا گیا بەھارییەکان دەبنە خواردنی سەرەکی بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامەی مەسیحەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارم ئەم بۆنەیە، ببێتە مایەی تەبایی و برایەتی زیاتر لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا و وێنای هەرێمەکەشمان کە هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پێکهاتە جیاوازەکان بووە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێبێت ) پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان دەکەم و ئاواتەخوازم لە کەشێکی ئارام و شادیدا ئەم جەژنە بەڕێبکەن.
هیوادارم ئەم بۆنەیە، ببێتە مایەی تەبایی و برایەتی زیاتر لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا و وێنای هەرێمەکەشمان کە هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پێکهاتە جیاوازەکان بووە جوانتر و گەشاوەتری بکەین.
جەژنتان پیرۆز و هەر شادبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پۆلیسی راپەڕین بڵاوی کردەوە کە بە تاوانی دزینی بڕێکی زۆر پارە لە هاووڵاتیەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە.
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە 15ـی نیسانی 2025 هاووڵاتییەک کە دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕینە، بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک سەردانی شاری رانیەی کردووە، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و حەوت ملیۆن دیناری عیراقی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە.
هێزەکانی پۆلیس لە ماوەیەکی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن کە دەرکەوت لە دایکبووی ساڵی 1985ـە و خەڵکی شاری رانیەیە، بەڵام لە دەرەوەی وڵات دەژی.
راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا گیراوە.
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا ئاشکراکراوە کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر دوو جار بە تۆمەتی دزیکردن سزادراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامەتی مەسیحەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، كریستیانەكان مێژوویەكی دێرینیان لە كوردستاندا هەیە. هەربۆیە پارێزگاریكردن لەو پێکهاتە رەسەنە و قوڵترکردنەوەی پێكەوەژیان ئەرکی لە پێشینەی هەموو لایەکمانە.
لە پەیامەکەدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قیامەتی مەسیحەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
راشيگەیاند، كریستیانەكان چ وەك پێکهاتەیەکی ئایینی و چ وەک گرووپە ئیتنیکییەكانیان بەشێكن لە جوانییەكانی فرەیی لە ناوچەكە و مێژوویەكی دێرینیان لە كوردستاندا هەیە. هەربۆیە پارێزگاریكردن لەو پێکهاتە رەسەنە و قوڵترکردنەوەی پێكەوەژیان ئەرکی لە پێشینەی هەموو لایەکمانە.