ھێرشەکانی تورکیا مەترسی بۆ سەر دانیشتوانی ئامێدی و شیلادزێ دروستکردووە
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رۆژی شەممە رایگەیاند کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، هەر جۆرە خۆپیشاندانێک بە هەر ناو و ناونیشانێک قەدەغە دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمی کە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە 10ـی ئایاری 2025 بڵاوی کردەوە، هەموو جۆرە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێک لە مێژووی 11 تاوەکو 20ـی ئایار قەدەغە دەکرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە پایتەختی عیراق.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هیچ جۆرە مۆڵەتێک بە خۆپیشاندان نادرێت و هەر هەوڵێکی لەم شێوەیەش پێچەوانەی یاسایە". هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە "هەر کەسێک لە رۆژانی 11 تاوەکو 20ـی ئەم مانگە هەوڵی خۆپیشاندان بدات، دەستگیر دەکرێت و هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسا رێکاری بەرانبەر دەگرنەبەر".
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق لە رۆژی هەینی 9ـی ئایاری 2025، فەرمانێکی دەرکرد کە بەپێی ئەو فەرمانە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەخرێنە ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە.
شایەنی باسە، لوتکەی کۆمکاری عەرەبی یەکێکە لە گرنگترین کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان لە ناوچەکەدا و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداری تێدا بکەن.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە سویسرا میوانداریی دانوستانی بازرگانی راستەوخۆی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و چین دەکات لەم قۆناغەدا، کە گرژییە بازرگانییەکان لە نێوان هەردوو زلهێزدا پەرەیان سەندووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سکۆت بیسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و جیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانیی ئەمەریکا، رۆژی شەممە لە جنێڤ لەگەڵ هی لیفێنگ، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا دێت کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە دوای سەپاندنی باجی 10% لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەسەر سەرجەم هاوردەکردنەکان بۆ ئەمەریکا زیاتر ئاڵۆز بوون و جگە لەمەش، باجی زیادە لەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای بازرگانی چینی سەپێنراوە کە بووەتە هۆی شێواندنی بازاڕەکانی دارایی و بۆرسە.
لەلایەکی ترەوە، کارین کیلەر سوتەر، سەرۆکی سویسرا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە بۆ خێراکردنی دانوستانە بازرگانییەکانیان، نوسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمریکاش هەمان زانیاری پشتڕاست کردەوە.
سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی باج لەسەر بەرهەمە چینییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، "دەکرێت ئەوە روبدات".
ئاماژەی بەوەش کرد "چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لەگەڵ چین دەکەم و حەز دەکەم ئامادەیی چین ببینم." ترەمپ لە لێدوانێکی دیکەیدا وتی: "کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ چین سەرنجڕاکێش دەبێت."
شایەنی باسە، سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشی کردووە، رەنگە لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆببێتەوە دوای دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ رایگەیاند کە بە نێوەندگیری واشنتۆن، هیندستان و پاکستان گەیشتوونەتە رککەوتنێک بۆ ئاگربەستێکی دەستبەجێ و تەواو.
لە راگەیاندنێکدا، سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هەردوو وڵاتی ناوبراو کرد کە "زیرەکانە مامەڵەیان کرد لەم دۆخە هەستیارەدا".
لە لایەکی ترەوە، محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی "هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەی داوە، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی بکات".
وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاشکرای کرد کە نزیکەی 30 وڵات بەشدارییان لە هەوڵە دیپلۆماسییە چالاکەکاندا کردووە بۆ وەستاندنی شەڕەکە، هەروەها ئاماژەی بە "چالاککردنی کەناڵە سەربازییەکان و هێڵە گەرمەکانی نێوان هیندستان و پاکستان" کرد.
بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، ئاگربەستەکە لە سەعات 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوو وڵات پابەند دەبن بە رێککەوتنەکەوە.
شایەنی باسە، ئەم ئاگربەستە دوای چەند رۆژێک لە گرژی و ئاڵۆزی و ئاڵوگۆڕی هێرش لە نێوان هەردوو وڵاتی ناوبراو دێت، کە نیگەرانی زۆری لە ناوچەکەدا دروست کردبوو.