ھەواڵگری ئەمریکا ھۆشداری دەدات لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
پێشترش سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئامادەکردنی ھێزە ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ جەنگی ئۆکراین دورە و بیریش لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی ناکەنەوە، بەڵام ئەمریکا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ھۆشداری داوە لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە.
روسیا خاوەنی بڕێکی زۆر چەکی ئەتۆمی تەکتیکیە، ئەو جۆرە چەکە ھێزەکەی کەمترە لەو بۆمبەی ئەمریکا لە جەنگی دوەمی جیھانیدا ئاراستەی ھێرۆشیمای کرد. چەکە تەکتیکیەکان، چەکی ئەتۆمی بچوکن کە دەکرێت لە گۆڕەپانی شەڕدا بەکاربھێنرێن، دەشکرێت لە رێی گوللە ھاوەنەوە ئاراستەی ناوچەیەکی دیاریکراو بکرێن یاخود وەک مین بتەقێندرێنەوە.