دوانزە کاندید رکابەری دەکەن بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی فەڕەنسا
کوردسات نیوز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
١٢ کاندید بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی رکابەری دەکەن، ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و یەکێکی تریان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە لە ناوەڕاستی ھەردوو رەوتەکەدایە و ھەوڵی راکێشانی دەنگدەرانی راستڕەو و چەپڕەو دەدات.
لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.