مۆنۆمێنتێکی تایبەت بە ئەنفالکراوانی گوندی بنەکەی گەرمیان کرایەوە
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
مۆنۆمێنتەکە دیواربەندییەکە و ناوی ٢٦٠ شەھید و ئەنفالکراوی گوندەکەی لەسەر نوسراوە و لەسەر ئەرکی کەسوکاری قوربانیان دروستکراوە.
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
مۆنۆمێنتەکە دیواربەندییەکە و ناوی ٢٦٠ شەھید و ئەنفالکراوی گوندەکەی لەسەر نوسراوە و لەسەر ئەرکی کەسوکاری قوربانیان دروستکراوە.
بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و جەماوەرێکی زۆری دڵسۆزی هونەر و رەسەنایەتی لەپایتەختی رۆشنبیری، ئێوارەیەکی وەفاداری بۆ رێزلێنان لە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەند قادر کابان لەهۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەچوو.
لەو بۆنەیەدا تیپی مۆسیقای سلێمانی بەسپۆنسەری ئانزۆ فاوندەیشن و دەزگای میدیایی کوردسات کۆنسێرتێکی هونەری رێکخست و ناوەندی هونەری زەنێش ژیان و کاری هونەری و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی قادر کابانی بەشێوەی دیکۆدرامی بەناونیشانی 'شەوقی چاوەڕوانی' پێشکەش کرد، کە هونەرمەندی شەهیدی بەپەرۆشی بەرەوپێشبردنی هونەر و موزیک و خەبات و کوردپەروەری و نهێنی پارێزی رێکخستنەکان وەسفکرد.
هەر لەو میانەیەدا خانمی دڵسۆزی هونەر و فەرهەنگی کوردی ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قەڵغانی رێزلێنانی بەخشییە هاوسەری هونەرمەند و هەردوو هونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان و ولیەم یوحەننا، هەروەک شەش قەڵغانی تریش بەخشرایە هونەرمەندان و هاوڕێ و یاوەرانی قادر کابان.
ئێوارەهونەرییەکە لەنێو چەپڵەرێزان و رەزامەندی ئەو جەماوەرە بەرچاوەی ئامادەبوودا بەپێشکەشکردنی پێنج بەرهەمی گۆرانی و میوزیک کۆتایی هات.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، حزبوڵای لوبنانی بە هاوکاریی دارایی ئێران دووبارە دەستی بە پڕچەککردنەوەی سەربازیی خۆی کردووەتەوە و ئامادەکاری بۆ جەنگێکی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری لێپرسراوانی ئەمنیی لوبنانیی ئاگادار لە چالاکییەکانی حزبوڵاوە بڵاویکردەوە، ئەو گروپە ماوەی سێ مانگە بە بەکارهێنانی هاوکاری دارایی کە لەلایەن ئێرانەوە پێی گەیشتووە، سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
حزبوڵای لوبنانی، لە دوو جەنگی لەدوای یەکدا لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 2024ەوە تووشی زەبر و زیانی سەخت بووەتەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران چەکدار و ژمارەیەک لە فەرماندە دیارەکانی، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی گەورە لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنییەکانی.
لە ئێستادا هێزەکانی ئیسرائیل لە گوندەکانی باشوری لوبنان کە بە پێگە سەرەکییەکانی حزبوڵا دادەنرێن جێگیربوون، هاوکات فشارە سیاسییەکانیش لە بەیروت بۆ داماڵینی چەکی ئەو گرووپە ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ئەمنیی لوبنانی کە رۆیتەرز دەستیکەوتووە، باڵی سەربازیی حزبوڵا سودی لەو هێمنییە وەرگرتووە کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە لە کردەوە جەنگییەکاندا هاتبووە ئاراوە، بۆ ئەوەی دووبارە خۆی پڕچەک بکاتەوە؛ بەجۆرێک گرنگیی زۆریان داوە بە کڕینی مادەی تەقەمەنی و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 'دڕۆن' تا و ئاراستەی پێگە و ئامانجەکانی ئیسرائیلیان بکەن.
دۆناڵد ترەمپ داوایەكی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەر لە هەڵبژاردنی كنێست رەتدەكاتەوەو هاوكارییەكانی ئەمریكاش لە بواری بەرگریی ئاسمانی بۆ ئیسرائیل كەم دەكاتەوە.
كەناڵی " سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی لە چەند سەرچاوەیەكی كۆشكی سپییەوە ئاشكرایكردووە، ترەمپ داوایەكی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی رەتكردووەتەوە بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەر لە هەڵبژاردنی كنێست كە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت.
سەرچاوە ئاماژەی بەوەش كردووە، یەكێك لە هۆكارەكانی دواخستنی هێرش كردنە سەر ئێران، هۆشدارییەكی سوپای ئیسرائیل بووە كە تێیدا باسی لە دواخستنی هەڵبژاردنەكە كردبوویەوە لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگی ئێران.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریكا بەشێوەیەكی كاتی هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئیسرائیل لە بواری بەرگری ئاسمانیدا كەم دەكاتەوە و ئیسرائیلیش رەزامەندی لەسەر ئەو هەنگاوەی ئەمریكا نیشانداوە.
هەروەها بەپێی سەرچاوەكان، ترەمپ بە نیازە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە مانگی داهاتوو دەستپێدەكات، جارێكی تر هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەستپێبكاتەوە.