ئابووریئابووری

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پارەی موچەی مانگی ١٢ی لە بەغداد وەرگرتووە، بەڵام لە موچەخۆرانی شاردووەتەوە و دابەشی ناكات.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك وێنەی دوو نووسراوی ناردنی پارەی لە لایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بڵاوكردووەتەوە و كە رۆژی٣١ی ١٢ی ٢٠٢٤ دەرچووە.

سۆران عومەر لەوبارەیەوە دەڵێت، بەپێی ئەو دوو نووسراوە وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی ١٢ی بە دوو گوژم بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ناردووە.

راشیگەیاند، بەغداد بڕی ٤٤١ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن دیناری موچەی مانگی ١٢ی ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم لە خەڵكی شاردووەتەوە.

May be an image of text
May be an image of text
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگەپێدانێكی كاتی بۆ سوریا دەركرد، كە تێیدا رێگە بە سوریا دەدات مامەڵەی سنووردار لەگەڵ بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات و بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت، بۆ مەبەستی مرۆیی و ئاوەدانكردنەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، بە مەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گەیشتنی هاوكاری مرۆیی بە سوریا، رێگەپێدانێكی كاتی بۆ ئەو وڵاتە دەركردووە كە تێیدا رێگە بەو وڵاتە دەدات مامەڵەیەكی سنووردار لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا بكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوریا دەتوانێت ئەو مامەڵەیە بکات بۆ وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی، رێگەشی پێدەدرێت بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت بەمەبەستی کاری مرۆیی و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەکەی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێگەپێدانەكە لە سبەینێ ٨ـی ١ـەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی راگوزەری سوریا پێشنیازی كردووە، ٤٠٠ ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت بۆ ئاوەدانكردنەوە و زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی.

لە رۆی ٨ی ١٢ی ساڵی رابردوودا، بە فەرمی رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد راگەیەنرا و بەوەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات لەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی شیكارییەكانی كوردسات نیوز بۆ داتاكانی وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان، دەردەكەوێت، عیراق لەڕووی داهاتی نانەوتییەوە گەشەی كردووە، هەرچەندە بەراورد بە ساڵی 2022 داهاتەكەی كەمی كردووە.

هاوكات، داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی 2023 كەمی كردووە، زۆرترین پشكیشی بۆ خەرجییەكانی بەكاربردن تەرخان كراوە.

سەرچاوەی داهاتی عیراق لەپاڵ نەوتدا، پێكهاتووە لە جۆرەكانی باج و پشكی بودجە لە قازانجی كەرتی گشتی و داهاتەكانی دیكە، كە بەسەر داهاتی جاری و راسمالی دابەش بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، موچەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ٩ی ئەم مانگە، موچەی مانگی ١٠ی مامۆستانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، لە سەرجەم شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمدا دابەشدەکرێت.

مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو و لە مانگی ٨ـەوە موچەکانیان بۆکراوە بە گرێبەست.

لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستای گرێبەست هەن و هاوشانی مامۆستایانی میلاک، رۆژانە دەوام دەکەن و بەشە پێویستەکانی قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی سەر بە پەروەردە پڕدەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە  264 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 12ی هەرێم كرد .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق بە پەیامنێری كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ ئیمزا كراوە لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 264 ملیار دینار بۆ تەواوكاری موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێم.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە  كوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەگەیشتوە

ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد و  لە ماوەی 3 رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران عومەر دەڵێت، "لەو روونکردنەوەی کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە  ١٤٨ ملیارو ٦٧٩ ملیۆن دینار جیاوازی هەیە، ئەمە ژماردنی گوێز بووایە لە ملیۆنێکدا ١٠٠٠ دانەیان هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادەو ١٤٨ ملیار دینار کەمتر لەوەی هاتووە کارەسات و قوڕبەسەریە"

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێم لەکاتی پشووی رەسمی و لەیەکەم روونکردنەوەی ساڵی نوێدا بڵاویکردۆتەوە کە بەغدا بڕی ١٠ ترلیۆن و ٧٥٢ ملیارو ٥٨٢ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بەفەرمی رایگەیاند بڕی ١٠ ترلیۆن و ٩٠١ ملیارو ٢٦١ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە.

سۆران عومەر دەشڵێت، ١٤٨ ملیارو ٦٧٩ ملیۆن دینار جیاوازی هەیە و بەپێی روونکردنەوەکەی هەرێم ١٤٨ ملیار دینار کە بەغدا ناردویەتی دیار نیە، ئەمە جگە لەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم نووسیویەتی بۆ موچەی مانگی ١٠ نزیکەی ٢٣٩ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ خراوەتە سەر موچە، لەکاتێکدا لەسەر نوسراوی فەرمی بەواژۆی وەزیری دارایی بڕی ٢٣٧ ملیار دینار خراوەتە سەر موچە، لێرەدا ٢ ملیار دینار جیاوازی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەکرا ئەمە ژماردنی گوێز بووایە لە ملیۆنێکدا ١٠٠٠ دانەیان هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادەو ١٤٨ ملیار دینار کەمتر لەوەی هاتووە کارەسات و قوڕبەسەریە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەرێمی كوردستان و هەرجارە و لەژێر ناوێك كۆمپانیایەك دێت ز بەڵێنی بەدەستهێنانی پارەیەكی زۆر بە هاوڵاتیان دەدەن لەماوەیەكی كەمدا و تواتر دوای كۆكردنەوەی پارەیەكی زۆری هاووڵاتیان كۆمپانیاكە نامێنێت و بەشداربووانیشی تووشی زیانێكی گەورە دەكەن.

لەئێستادا دوو كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە ٦٥٠ دەفتەر دۆلاری هاووڵاتیانی بردووە و ئەپڵیكەیشتنی كۆمپانیاكانیش داخراون و بەكارهێنەرانی داوای گرتنی ئەو كەسانە دەكەن كە بوونەتەهۆی خواردنی پارەكانیان

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، "لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستی پێكردووە و چەند كەسێكیش كە تێوەگلاون لەوكارە دەستگیركراون".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرزبوونەوەی ئاستی بەكارهێنانی غاز و هاتنی وەرزی زستان قەیرانی كەمی غازی لە ئێران دروست كردوە بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت كورتهێنانی غاز بگاتە ٣٥٠ ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا.

لەئێستادا بەهۆی ئەو كێشەیەوە بەشێك لە وێستگەكانی كارەبا راوەستاوە و كارگەیەكی زۆریش بەهۆی نەبوونی كارەبای پێویست داخراون.

وتەبێژی كۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند بەكارهێنانی غاز بەراورد بە ساڵی رابردوو %١٥ زیادیكردووە و گەیشتووەتە ٨٦٣ ملیۆن مەتر سێجا كە لەو برە ٦٠٣ ملیۆنی بۆ ماڵان و كورتی پیشەسازی و بازرگانی بەكاردێت.

لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ یارمەتیدانی حكومەت لە بەرێوەبەردنی قەیرانی وزە پلەی گەرمی ژورەكانیان دوو پلە كەمبكەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی نەوت جێگیرە و نرخی زێڕ کەمێک  گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٧٠ دۆلار و ١٤ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرانبەرە بە دوو هەزار و ٦٢٦ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

هەر لەبارەی زێڕەوە، یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٨٤ هەزار و ٤٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک گرام زێڕیش بە ٨٤ دۆلار و ٤٦ سەنتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەریەک لە نەوت بەرزبووەتەوە و نرخی زێڕ جێگیرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٧٠ دۆلار و ١٠ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرانبەرە بە دوو هەزار و ٦١٦ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک جێگیرە.

هەر لەبارەی زێڕەوە، یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٨٤ هەزار و ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک گرام زێڕیش بە ٨٤ دۆلار و ١٢ سەنتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ موچەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەشکردنی موچەی مانگی ٩، مامۆستایانی گرێبەست موچەی مانگی ١٠ وەردەگرن.

ئەو موچەیەی ئەمڕۆ وەریدەگرن، دووەم موچەیە کە بەشێوەی گرێبەست بۆیان هەژمار کراوە.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستایە و لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی کرانەوەی بازاڕە داراییەکاندا، نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەرداهات. 

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٦٩ دۆلار و ٥٣ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەک جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرانبەرە بە دوو هەزار و ٦٢٠ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەتەوە.

هەر لەبارەی زێڕەوە، یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٨٤ هەزار و ٢٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک گرام زێڕیش بە ٨٤ دۆلار و ٢٢ سەنتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای پشووی هەفتانەی بازاڕە داراییەکان، ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی کرانەوەی ئەو بازاڕەدا نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ گۆڕانکارییەن بەسەردا هات. 

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٣٣٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٦٩ دۆلار و ٨١ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەرێژەی ٠.٣٥٪ نرخەکەی بەرزبووەتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرانبەرە بە دوو هەزار و ٦٢٧ دۆلار، کە بەهەمان شێوە نرخی زێڕیش بەرزبووەتەوە و بەراورد بە تێکڕای مامەڵەکردنی دوو رۆژی رابردوو ٣٣ دۆلار بەرزبووەتەوە. 

هەر لەبارەی زێڕەوە، یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٨٤ هەزار و ٤٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک گرام زێڕیش بە ٨٤ دۆلار و ٤٩ سەنتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و نرخی نەوتیش جێگیرە.

بەپێی سەکۆی جیهانی ئۆیل پرایس، ئەمڕۆ یەکشەممە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٩ دۆلار و ٤٦ سەنتە.

لەلایەکی دیکەوە، یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٦٢٣ دۆلارە، بەوەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٨٤ هەزار و ٣٣٧ دۆلارە و یەک گرامیش بە ٨٤ دۆلار و ٣٣ سەنتە.

بەوپێیەش لە بازاڕەکانی هەرێمدا یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٦٤ هەزار دینارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤، هیچ موچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە؛ دوو موچەش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، هیچ موچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، هەرچەندە موچەی مانگی ١٢ کاتی دابەشکردنی نەهاتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز لەم ساڵدا دابەش ناکرێت.

لەبارەی موچەی مانگی ١٢ سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێدەچێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا دابەشبکرێت.

حکومەتی فیدراڵ لە پێش ٢٠ـی هەر مانگێکەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی موچەی ئەو مانگەی موچەخۆران، جگە لەوەی لە سەرەتای هەموو مانگێکدا موچەی خانەنشینان وەک یەکەم شوێن دابەش دەکات، بەڵام لە هەرێم کاتێکی دیاریکراوی نییە و هەر مانگێک لە رۆژێکی جیاوازدا دابەش دەکرێت.

لە هەرێم دابەشکردنی موچەکان بەشێوەیەک بووە، موچەی هیچ مانگێک لەکاتی خۆیدا و نەبووە و چووەتە مانگی دواتر یانیش دوو مانگ دواتر. 

دابەشکردنی موچەکان بەم جۆرە بووە؛

مانگی یەک لە رۆژی ٢ـی ٢ دەستکراوە بە دابەشکردنی 

مانگی دوو لە رۆژی ٣٠ـی ٣ دەستکراوە بە دابەشکردنی 

مانگی سێ لە رۆژی ٦ـی ٤ دەستکراوە بە دابەشکردنی 

مانگی چوار لە ١٥ـی ٥ دەستکراوە بە دابەشکردنی

مانگی پێنج لە ١١ـی ٦ دەستکراوە بە دابەشکردنی

مانگی شەش لە ١٠ـی ٧ دەستکراوە بە دابەشکردنی

مانگی حەوت لە ٣ـی ٩ دەستکراوە بە دابەشکردنی

مانگی هەشت لە ٤ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی

مانگی نۆ لە ١٨ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی 

مانگی دە لە ١٧ـی ١٢ دەستکرا بە دابەشکردنی

مانگی یانزە دابەشنەکراوە

مانگی دوانزە دابەشنەکراوە، هێشتا کاتی دابەشکردنی نەهاتووە

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە.

دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا 0.25 خاڵی لە رێژەی سوودی بانکی کەمکردەوە و ئاماژەی بە کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکیدا، بووە هۆی ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، هاوکات دابەزینی زێر لە بەرەنجامی رێژەی سوود و هەڵاوسانی ئەمریکا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

لەلایەکی دیکەوە، شارەزایانی بازاڕە داراییەکان دەڵێن، پێشبینی دەکەن نرخی یەک ئۆنسە زێر بۆ دوو هەزار و ٥٥٠ دۆلار داببەزێت.

بەپێی سەکۆی جیهانی ئۆیل پرایس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٠ دۆلار و ١٩ سەنتە.

لەلایەکی دیکەوە، یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٦١٠ دۆلارە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٨٣ هەزار و ٩١٥ دۆلارە و یەک گرامیش بە ٨٣ دۆلار و ٩١ سەنتە.

بەوپێیەش لە بازاڕەکانی هەرێمدا یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٦١ هەزار دینارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3031323334...48