کەشناسیی هەرێم: ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
ساکۆ سمکۆ
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارینەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریش لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبار و چەمەکان دەدات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە سبەینێ پێنجشەممە، 5ـی 11ـی 2026ـەوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت بارانبارینەکە تاکو هەفتەی داهاتووش بەردەوامبێت و شەممەی داهاتووش، لە سلێمانی 25 بۆ 30 ملیم و لە گەرمیان و هەولێریش 20 بۆ 30 ملیم باران ببارێت.
هۆشداریی ئەوەشی داوە، پێویستە هاوولاتیان ئاگادار بن چونکە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووبار و چەمەکان هەیە.


