بۆ یەکەمجار ژنێکی رەشپێست دەبێتە حاکمی ویلایەتێک لە ئەمریکا
کەژان
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بۆ یەکەمجار لە ئەمریکادا ژنێکی رەشپێست مێژوو بۆ خۆی تۆمار دەکات و دەبێتە حاکمی ویلایەتی جۆرجیا و کۆتایی بەدەستەڵاتێکی 24 ساڵەی کۆمارییەکان لەو ویلایەتە هێنا.
لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکادا، کیشا لانس بوتۆمز (کاندیدی دیموکراتەکان) توانی سەرکەوتنێکی مێژوویی لە ویلایەتی جۆرجیا تۆمار بکات و ببێتە یەکەم ژنی رەشپێست لە مێژووی ئەمریکادا کە پۆستی حاکمی ویلایەتێک بەدەستبهێنێت.
ئەم سەرکەوتنە جگە لەوەی شکاندنی کۆتوبەندە مێژووییەکانە، کۆتایی بە 24 ساڵ دەسەڵاتی کۆمارییەکانیش هێنا لەو ویلایەتەدا، سەرەڕای ئەوەی رکابەرەکەی ملیاردێر بوو، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خەرج کردبوو و پشتگیری دۆناڵد ترەمپی هەبوو.


