لە ویلایەتێكی ئەمریكا فڕۆكەیەك بە 20 سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ كەسێك تیایدا گیانی لەدەستنەدا.

پۆلیسی ویلایەتی تێنسی لە ئەمریكا بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی گەشتیاریی كە بۆ گەشتێكی كورت و تایبەت لە فڕۆكەخانەی تولاهۆما بە 20 گەشتیار و پەڕەشوتەوانەوە بەڕێكەوتووە، دوای چەند خولەكێك لە شاری كوفی كەوتووەتەخوارەوە كە بەهۆی نزمی فڕینەكەیەوە دووچاری كێشەی تەكنیكی بووە و بزوێنەرەكانی لە كار كەوتوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو روداوەدا چوار سەرنشینی فڕۆكەكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون كە دوانیان برینەكانیان سەختە.

فڕۆكەكە لە دروستكراوی كەنەدایە و بۆ گەشتی كورت بەكاردەهێنرێت، 20 سەرنشین دەگرێت و نرخەكەی حەوت ملیۆن دۆلارە، یەكێكە لە دیارترین فڕۆكە بچووكەكان كە زیاتر بۆ وەرزشی پەڕەشوتەوانی بەكاردەهێنرێت.