ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیایی خۆی بەناوی Truth Social هێرش دەکاتە سەر خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیی و بە "ئاژاوەگێڕە بەکرێگیراوەکان" ناویان دەهێنێت.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە دوای نائارامییەکانی ئەم دواییەی شارەکە دێت، پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا داوای دەستگیرکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەکرد کە دەمامکیان بەستبوو. 



خۆپیشاندانی کۆچبەران و جێبەجێکردنی گومرگی ئەمریکا (ICE) 7ـی مانگ لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس گۆڕا بۆ پێکدادان لەگەڵ خۆپیشاندەران.

هەر لەو ڕۆژەدا، گاوین نیوزۆم، حاکمی کالیفۆرنیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە رەنگە ویلایەتەکە باجی فیدراڵی رابگرێت وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ کەمکردنەوەی بودجەی فیدراڵی لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە.

کالیفۆرنیا زیاتر سەر بە دیموکراتەکانە و چەندین جار لەلایەن ترەمپەوە رەخنەی لێ گیراوە. ئیدارەی ترەمپ پێشتر 126 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری لە پڕۆژەکانی رێگریکردن لە لافاو هەڵوەشاندەوە و رەخنەی لە وەڵامدانەوەی حکومەتی کالیفۆرنیا گرت بۆ ئاگرکەوتنەوە سروشتیەکان.

لە یەکەم وتارەکەیدا وەک سەرۆکی 47هەمین، لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا، ترەمپ بەڵێنیدا دەستبەجێ رۆیشتنی کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە رابگرێت و دەست بە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنانیان بکات. هەروەها بەهۆی دۆخی سنووری باشووری ئەمریکاوە باری نائاسایی نیشتمانی راگەیاند و ئەوەی ئێستا رودەدات دەرئەنجامی ئەو بڕیارانەی ترەمپە.