کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەرى تاوە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی