گەشتیارێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری سیروان لە گەرمیان خنکا.

روداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سنوری ناحییەی مەیدان ە گەرمیان رویداوە و گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب بەناوی "جابر نجم حمود" لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

ئەو گەشتیارە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە و دانیشتووی شارەبان بووە، بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چوونەتە ناحیەی مەیدان و لەوێ بۆ مەلەکردن چووەتە ناو رووباری سیروانەوە.

پۆلیس گەرمیان رایگەیاندووە، ئەو سێ هاوڕێیەی کە لەگەڵیدا بوون لەکاتی روداوەکەدا دەستگیر کراون و تەرمی گەنجەکەش بەمەبەستی توێکاری بۆ پزیشکی داد نێردراوە.