کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سروشتی کوردستان
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و بەهەمان شێوە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی