عیراقعیراق

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی راگەیاند، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد نەماوەو ئەوانەی لەوێ کاردەکەن راوێژکارن و کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لۆجستی و فراوانکردنی توانای ھێزە عێراقییەکان.
وتیشی، ئێستا تەواوی بنکەکە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزە عێراقییەکاندایەو ئەو راوێژکارانەشی لەناو بنکەکەدا لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەپارێزرێن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان رونیشیکردەوە، ٨٠٪ی سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵکردووە و لە داھاتووشدا ١٠٠٪ سنورەکان کۆنترۆڵ دەکەن، وتیشی، ئامانجیان لە توندوتۆڵکردنی سنورەکان رێگرتنە لە دزەکردنی تیرۆریستان لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ، وەزارەتەکەیان ھۆشداری دەدات لە بڵاوبونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا کەمبۆتەوە و سەرباری ئەوەی بڕێکی زۆر ڤاکسین ھێنراوەتە عێراق ، بەڵام لە ناوەندە تەندروستییەکاندا ئاستی بەکارھێنانی ڤاکسین لە ئاستی پێویستدا نییە .
راشیگەیاندوە ، ئامانجیان ئەوەبوە رۆژانە ڤاکسین بۆ ٣٠٠ ھەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق بەکاربھێنرێت ، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن لە ٩٠ ھەزار تێناپەرێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"کەریم عیلیەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، "کازمی" لەو کاتەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە دوور لە بوژانەوەی ئابوری و چارەسەرکردنی رەوشی ئەمنی و سیاسی کاری کردووە و لەسەر بنەمای لێھاتوویی نەبۆتە خاوەن ئەو پۆستە، وتیشی "کازمی" خراپترین سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و سەرکردایەتی و روئیای بۆ چارەسەری قەیرانەکان باش نەبووە. 
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی فەتح دەشڵێت، کوتلە سیاسیەکان رایان وایە کە "کازمی" بۆ ویلایەتێکی تر ھەڵنەبژێرنەوە و تەنانەت ئەو کوتلانەی پشتیوانی دەکەن، پشتیوانی راستەقینەی ناکەن و تەنھا بە قسە دەری دەبڕن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ھۆزانە ھەر بەوەشەوە نەوەستاون، بەڵکو بڕیاریانداوە خۆیان دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئاگادار بکەنەوە، لە ھەر کەسێک لەوانە، چونکە تاوانبارن و دەیانەوێت کۆمەڵگە وێران بکەن.


ھۆزەکانی شاری دیوانیە ئەو بڕیارەیان لە کۆنگرەیەکدا دەرکرد، وەک ھەوڵێک بۆ بەرگرتن بە دیاردەی بڵاوبوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی بازرگانی بەو مادانەوە دەکەن.


محەمەد مەندور سەرۆکی ھۆزی عەفەک لە عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ھۆزەکان ئەمرۆ لە پاڵ ھێزە ئەمنییەکاندا دەوەستنەوە بۆ چەسپاندنی یاسا و دژایەتیکردنی دیاردەی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان .


ھۆزەکان داوای وشککردنی سەرچاوەکانی ھاتنی مادە ھۆشبەرەکان و کاراکردنی زیاتری خاڵەکانی پشکنینیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕێگەی ١٠ گەشتی ئاسمانییەوە سێ ھەزار و ٨١٤ کۆچبەریان لە بێلاروسەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ڕەوشێکی سەختدا بوون و خۆیان ئامادە بوون بگەڕێنەوە.


وەزارەتی گواستنەوە باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگییان کردووە تا سەرجەم فڕۆکەکان سەرەتا لە ھەرێم بنیشنەوە و دواتر ڕوو لە بەغداد بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عۆن زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، ئاوی لافاوەکەی شاری ھەولێر رووی لە رووباری زابی سەروو کردەوە کە دەرژێتە رووباری دیجلە ، ئەمەش دەبێتە زیادبوونی ئاوی دەریاچەی سەرسار.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، بەھۆی لافاو و بارانبارینی چەند سەعاتی رابردوو ئاوی بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و حەمرین و عوزێم زیادیان کردووە و دەتوانرێت ئەم ئاوە کۆبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەنیگەرانییەوە ھەواڵی روودانی لافاوەکانی ھەرێمی کوردستانیان پێگەیشت و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەن و ھاوخەمی و ھاوسۆزی بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕن زیانی ماددییان لێکەوتووە.
بەھۆی لافاوەکەی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، لە شاری ھەولێر ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش بەر ھاوڵاتیان کەوت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شمەری لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەغداد لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتووە بۆ ھێشتنەوەی راوێژکارانی سەربازی و بەردەوامی ھەماھەنگی ھەواڵگری و لۆجستی لە نێوانیاندا. 


وتیشی، عێراق لیستێکی ھەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو ھێزانەی کشاونەتەوە و لە دەرەوەی سنورەکانی بڵاوکراونەتەوە  و ئەو ھێزانەشی وڵاتیان بەجێھێشتووە لە کوەیت و ئوردن جێگیر کراون. 


فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق وتیشی، یەکە تایبەتەکان و ھێزەکانی مارێنز و یەکەی پاتریۆت لە ھەردوو بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" و "ھەریر" کشاونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان چەند سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا لە میدیاکانەوە پەخش دەکرێن.


یەحیا رەسوڵ وتیشی، لە شارەکانی فەلوجە و رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار سێ چەکداری رێکخراوی داعش دەستگیر کراون و لە قەزای تارمیەی بەغدادیش دوو چەکداری دیکە دەستگیر کراون کە راھێنراوی سەر بۆمبی چێدراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لە بەغدا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەردوو وڵات و بە ئامادەبوون و چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.


یەکێک لە کێشە گەورەکانی عێراق نەبوونی خوێندنگە بووە، کە بووەتە  کێشەیەکی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی خوێندن و بەھۆیەوە بەشێکی زۆری خوێندنگەکان دوو دەوام و سێ دەوامیان تیا دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد سەیھود، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسای، ڕاگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان بە بێ بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بەرەو پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاو نانێت، سەرەڕای ئەوەی بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تر ژمارەی کورسییەکانیان نزیکترە بۆ پێکھێنانی حکومەت، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ڕایگەیاند، مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە ئارادا نین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مەحمود مەشھەدانی مانگی ئایاری ١٩٤٨ لە بەغداد دایکبووە و ئێستا تەمەنی لە ٧٣ ساڵ زیاترە و بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی ھاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کاندید کرا و سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
مەشھەدانی یەکێکە لە سیاسییە دیارەکانی عێراق و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، ھەرچەندە ھێشتا بە شێوەیەکی رەسمی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری نەکراوە، بەڵام مەشھەدانی یەکێکە لەو کەسانەی لە پاڵ عامر فایز و محەمەد عەنوزدا، وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتار بۆ سەرۆکایەتیکردنی یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی دەھێنرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، پاسپۆرتی کاتی دراونەتە  ٤٢٠ کۆچبەری عێراقی کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان لە سنورەکانی بێلاروسەوە بگەرێنەوە، لە ماوەی رابردوودا ، لە رێی ھەشت کاروانەوە ، ٣ ھەزار و ١٣٩ کۆچبەر لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵەنداوە گەرێندراونەتەوە عێراق کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بون . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فازڵ فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری رایگەیاند، بەم نزیکانە سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف دەکەن و کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکەن ئەو کۆبوونەوەیە بەشێوەیەکی بەرچاو ناکۆکیەکان چارەسەر بکات، راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان لیژنەی دانوستان لەگەڵ کورد و سوننەکان پێکدەھێنن و بەرەو پێکھێنانی حکومەت دەڕۆن دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای فیدڕاڵیەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارشتانی عێراق  ئاماری روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق رویانداوە و رووداوەکان قوربانیان لێکەوتۆتەوە ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە تا ئێستا ، زیاتر لە ٤٢٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠٠ کارمەندیش برینداربون .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپیی ئەمریکا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی سەردانە دوو ڕۆژیەکەی برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مەکگۆرک لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ڕایگەیاندووە، ئێستا ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نەماون، ئەوەش بەھۆی بەرەوپێشچوونی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی داعش.


کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و ئەرکیان پێشکەشکردنی ڕاوێژ و یارمەتیدانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە، بۆ گەرەنتیکردنی سەرھەڵنەدانەوەی داعش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...429430431432433...492