فەرماندەی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران: سەعاتی سفر بۆ شكاندنی گەمارۆی دەریایی نزیكە
یەحیا
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سەعاتی سفر بۆ شكاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریكا نزیك بووەتەوە.
عەلی عوزمائی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە كردووە، هیچ پاشگەزبوونەوەیەك لە شكاندنی ئەو گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر وڵاتەكەیان نییە.
دەشڵێت، هێزی ئاسمانی و بۆشایی سوپای پاسدارانیش هۆشداریی دەداتە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كە چاوەڕێی جووڵە و هێرشی ئاسمانی و دەریایی بكات.
ئەم هەڕەشانە لە كاتێكدان، ئەمڕۆ سوپای پاسداران بەركەوتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری بە مینێكی دەریایی لە نزیك گەرووی هورمز راگەیاند.
لە ماوەی رۆژانی رابردووشدا چەندین كەشتیی دیكە لەكاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە رێڕەوە رێگەپێنەدراوەكانی گەرووی هورمز بەهۆی مینەوە ئاگریان گرتووە.



