پێناسی گومرگی یەکدەخرێت و پشکی دۆلاری گەشتیاران دەبێتە دوو هێندە
لاوەند سالار حەمەد
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێکخستنەوەی سیاسەتی بازرگانی و دارایی، بڕیاری دا بە یەکخستنی باجی گومرگی بە رێژەی %5 و زیادکردنی پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی داوە بە گرتنەبەری دوو رێکاری نوێ بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابوری لە وڵاتدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە یەکەم رۆژی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە، پێناسی گومرگی لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان یەکدەخرێت و رێژەکەی بە %5 دیاری دەکرێت.
هاوکات، بەپێی رێکارە نوێیەکان، بانکی ناوەندیی عیراق ژمارەی پشکە نەختینەییەکانی دراوی بیانی بۆ گەشتیاران لە شەش پشکەوە زیاد دەکات بۆ 12 پشک لە ساڵێکدا، کە بۆ هەر گەشتیارێک بڕی سێ هەزار دۆلار خەرج دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە ئاسانکارییە داراییەکان.


