سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڕیارە سبەینێ شەممە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات و یەکەم وێستگەی دابەشکردنیش لە قەزای پێنجوێن دەبێت.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە سپییە دەکرێت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە پاڵپشتی کراوە.
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە سەرەتا لە ناوچە ساردەکان و بە دیاریکراوی لە قەزای پێنجوێنەوە دەستپێدەکات، دواتر دوای تەواوبوونی ناوچە ساردەکان، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکانیش دەستپێدەکات.


