سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییدا لە ئامادەكارییەكان بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەكەی و دەڵێت، هەمان لۆژیك بەرانبەر ئەو ژێرخانانەش جێبەجێ دەكرێت لە نزیك بنكەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلن.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتووی هێرشكردنە سەر ژێرخانی مەدەنی ئێران دەستیپێكردووە و شارەزایانی سەر بە لایەنێك بە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزیان راگەیاندووە بەنداوەكانی نزیك بنكە موشەكییەكانی ئێران بەكارهێنانی دوولایەنەی سەربازی و مەدەنی هەیە.
دەشڵێت، بە هەمان لۆژیك هەر بەنداو، بەندەر یان وێستگەیەكی كارەبا لە نزیك بنكەیەكی ئەمریكی یان ئیسرائیلی بێت، بەكارهێنانی دوولایەنەی هەیە و بە شێوازێكی یەكسان و بێ جیاوازی هێرشدەكرێتەسەری.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاندبوو، تۆڕێكی فراوانی بەنداو و پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە ئێران كە زۆربەیان لە ناوچەی بێ پێویستیی رووندا دروستكراون بۆ دابینكردنی ئاو و كارەبای بەردەوام بۆ شارە موشەكییە ژێرزەمینییەكانی وڵاتە بەكارهاتوون و دەكرێت بكرێنە ئامانج.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییدا لە ئامادەكارییەكان بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەكەی