روداوێکی هاتوچۆ لە چوارقوڕنە رویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاندووە، سەعات 3:30 ئەمڕۆ، لە شەقامی سەربازی لە چوارقەڕنە، روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (BMW) رویدا.

هاتوچۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی روداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن، کە سەرجەمیان سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون.