وەزیری ناوخۆی عيراق: سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دەکرێنە ئەلیكترۆنی و هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە مامەڵەکانیان رایی بکەن
سەعید
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بۆ كۆتاییهێنان بە رۆتینات، وەزیری ناوخۆی عیراق فەرمانی كرد كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانی بەخێرایی یەكبخرێن و خزمەتگوزارییەكان بكرێنە ئەلیكترۆنی.
یاسر مالكی، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانكاری لە مامەڵەكاندا فەرمانی كردووە پەلە بكرێت لە رێكارەكانی یەكخستنی كارتی زانیاری لەگەڵ كارتی نیشتمانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بە بەرزترین ئاستی وردبینی و پیشەییبوونەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسێی هاووڵاتییان بكرێت.
هاوكات فەرمانیشیكردوە، تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی بكرێت بە جۆرێك هاووڵاتی بتوانێت لە ماڵەكەی خۆیەوە و لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە مامەڵەكانی رایی بكات.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ بێبەشنەبوونی رەوەندی عیراقی لە دەرەوەی وڵات، وەزیری ناوخۆ فەرمانی كردووە وێستگەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكاندا كارابكرێن.

