بە دروشمی هێشتا دەكرێت، ئەنتاڵیای توركیا بۆ ماوەی 12 رۆژ دەبێتە پایتەختی كەشوهەوای جیهان.

بە بەشداری زیاتر لە 196 وڵات و یەكێتیی ئەوروپا، 31 مین كۆنفرانسی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان ناسراو بە (كۆپ 31) لە شاری ئەنتاڵیای توركیا بەرێوەدەچێت. ئەم كۆبوونەوە جیهانییە كە بۆ ماوەی 12 رۆژ لە 9 تا 20ـی تشرینی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت، بە دروشمی سەرەكیی "هێشتا دەكرێت" بەڕێوەدەچێت، و ئامانجی بنەڕەتیی گۆڕینی بەڵێنە نێودەوڵەتییەكانە بۆ كردار لە مامەڵەكردن  لەگەڵ مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.

ئەم لوتكەیەی ئەمساڵ،  بە هاوبەشی لە نێوان توركیا و ئوسترالیادا سەرۆكایەتی دەكرێت، توركیا وەك میوانداری كۆنفرانسەكە، لێپرسراوی لە بەڕێوەبردنی ئەجێندای كردار.

ئوسترالیایش وە سەرۆكایەتی و ئاڕاستەی گفتوگۆو دانوستانەكان دەكات سەرەكیترین ئامانجی لوتكەكە رێكخستنی هەوڵە جیهانییەكانە بۆ جێبەجێكردنی پەیماننامەی پاریس،  گرنگترین تەوەرەكانیشی بریتنی لە، هێشتنەوەی پلەی گەرمی زەوی لەژێر 1.5 پلەی سیلیزیدا، بەرزكردنەوەی رێژەی بەكارهێنانی كارەبا بۆ 35% لە كۆی وزەی بەكارهاتوو لە جیهاندا تا ساڵی 2035، پاراستنی دورگە بچووكەكان و كەمكردنەوەی زیانەكانی كەشوهەوا لەسەر ناوچە ئۆقیانووسییەكان.

لەداڕشتنی نەخشەڕێگای ئەم كۆنفرانسەدا، چەند خاڵێكی جەوهەری دیاریكراون، وڵاتە دەوڵەمەندەكان پابەند دەكرێن بە پێشكەشكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ وڵاتانی  تازە پێشكەتوو، بە مەبەستی گواستنەوە بەرەو بەكارهێنانی وزەی پاك و رووبەڕووبوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان.

گرنگیدان بە كەمكردنەوەی پاشماوەكان و بەكارهێنانەوەیان و داڕشتنی بەرنامەی كار بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، گاز و خەڵوز، لە بەرانبەر زیادكردنی وەبەرهێنان لە وزەی خۆر و بادا.