بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، 133 خوێندنگە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە.

وتەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆنیی باڵەخانەکانی خوێندن گرفتیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و خوێندکاران دروستکردووە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی، بە خۆشحاڵییەوە، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا، ئەو خوێندنگانەی کە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پێویستان بە نۆژەنکردنەوەیە، نۆژەنبکرێنەوە، ژمارەکە 133 خوێندنگەیە و بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەندەکرێنەوە و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکرێن.

وتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان

مامۆستا محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانیش لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، دەمێکە خوێندنگەکان نۆژەن نەکراونەتەوە، پێویستە باڵەخانەکان ببنە باڵەخانەی سەردەمیانە.

"قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بە بودجەیەکی کراوە سەرجەم قوتابخانەکان کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، نۆژەنبکرێنەوە بە شێوازێکی سەردەمیانە"، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان وادەڵێت.