ئەردۆغان: نامانەوێت جارێکی دیکە هێرشکردنەوەسەر ئێران ببینین
ساکۆ سمکۆ
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەڵێت: نیگەرانییەکانمان لەبارەی رەوشەکەوە گەیاندووەتە سەرۆکی ئەمریکا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: جارێکی دیکە ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە، ئێمەش هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بگرین.
وتیشی: بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت بینەری شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بین بۆ سەر ئێران.
ئەوەشی ئاشکراکرد: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیگەرانییە قووڵەکانی خۆمان بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیاندووە.



