فاینەنشاڵ تایمز: ئیلۆن ماسک لە هەڵبژاردنەکاندا 446 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمارییەکان خەرجکردوە
بڵند
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەنترین کەسی جیهان بوەتە گەورەترین بەخشەری حزبی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا و 446 ملیۆن دۆلاری بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخان کردوە.
فاینەنشاڵ تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەڕای خەرجکردنی 446 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمارییەکان، بەڵام ئەو حزبە شکستیهێنا و خەرجییە زۆرەکەی ئیلۆن ماسکیش بوەتە زەرەرێکی گەورە بۆ ئەو بازرگانە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ماسک زۆربەی پارەکەی بۆ ویلایەتی تەکساس تەرخانکردوە، چونکە زێدی خۆیەتی و لەم ساڵانەی دواییدا بوونی بازرگانییەکەی لەو ویلایەتە فراوانتر کردوە؛ بە گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی خۆی و گواستنەوەی بارەگای سەرەکی تێسلا و سپەیس ئێکس.
شکستی گشتیی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول و ئەنجامە خراپەکانی کاندیدە پشتگیریکراوەکانی لە تەکساس، ئەم خەرجییە گەورەیەی کردووە بە زەرەرێکی قورس بۆ ماسک، بە جۆرێکتەنانەت کاریگەرییەکانی لە بازاڕەکانی بۆرسەی کۆمپانیا سەرەکییەکانی تێسلا و سپەیس ئێکسدا رەنگدانەوەی هەبووە.


