ئیسرائیل ئاستی ئامادەبەشی بۆ رووبەربوونەوەی هەر هێرشێكی ئێران بەرز كردووەتەوە و لە نێوان پنتاگۆن و سێنتكۆم لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ماوەی رابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی  بڵاوی كردووەتەوە، ئامادەكارییە سەربازییەكان لە ئیسرائیل زیادیان كردووە، دامەزراوە ئەمنییەكان و سوپای ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشییان بۆ بەرزترین پلە بەرزكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی پێشبینیكردنی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس.

لێپرسراوانی ئاگاداری ئەمنیی ئیسرائیل ئاشكرایانكردووە، تەلئەبیب ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە واشنتۆنەوە پێدەگات، ئەگەر ئیدارەی ئەمریكا بڕیاری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدات.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئاستی هەماهەنگیی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لە نێوان پنتاگۆن و سێنتكۆم لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ماوەی رابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.