کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار - دەربەندیخان دەکەونەکار
ئوسامە ئەبوبەکر
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
رۆژی 8ـی 11، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای دەربەندیخان – کەلار دەکەونەکار و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش داوایەک لە شۆفێران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە نێوان قەزای کەلار بۆ قەزای دەربەندیخان لە سەعات 10ـی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 8ـی 11ـی 2026، دەکەونەکار و سەرپێچی تۆماردەکەن.
هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، تکایە بۆ ئەومەبەستە ئاگاداربن، پابەندی خێرای دیاریکراوبن، تاکو بەدوربن لەسزای مادی و روداوی نەخوازراو.


