نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان، لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردوە، کشتوکاڵی خەشخاش و بەرهەمهێنانی تلیاک لە ئەفغانستان لەم ساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاوکراوەتەوە، روبەری زەوییە چێنراوەکان بە (خەشخاش) کە مادەیەکی هۆشبەرە، نزیکەی چوار بەرانبەر بە ساڵی پار زیادی کردوە و  لە نزیکەی 40 هەزار دۆنمەوە بۆ زیاتر لە 92 هەزار دۆنم لەم ساڵدا بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەمهێنانی تلیاکیش لە نزیکەی 300 تۆنەوە گەیشتووەتە نزیکەی 1500 تۆن، بەڵام سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیە، ئاستی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان هێشتا زۆر کەمترە لەو ئاستەی پێش بریاری قەدەغەکردنی لەلایەن تاڵیبانەوە هەبوو.

ئەمەش لە کاتێكدایە، حکومەتی تاڵیبان رایگەیاندوە، لەمساڵدا 88 هەزار دۆنم خشخاشی لەناوبردوە و لە ساڵی 2022ـوەوە تاڵیبان بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری لە ئەفغانستان بە رەسمی قەدەغەکردوە.