سەرۆک کۆماری ئێران و ئەمیری قەتەڕ تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی 'کۆڕبەندەی وڵاتانی هەناردەکاری غاز' لە مۆسکۆ، لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەڕ کۆبووەوە و تاوتوێی دوایین رەوشی ناوچەکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەیاندا، تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و هاتوچۆی کەشتییە بازرگانی و نابازرگانییەکان بە گەروی هورمزیان کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی قوڵکردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان و سوودوەرگرتن لە توانا و دەرفەتە بەردەستەکان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان تاران و دەوحە کردەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، 'کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز' لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا بەردەوامە و 12 وڵات لە سەرتاسەری جیهان کە هەناردەکاری غازن، بەشدارن.



