عراقچی: بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، رێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییە عیراقییەکان لە گەروی هورمز کردووەتەوە
 
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عیراقی ئیخباریە رایگەیاند، رێڕەوی نوێمان بۆ کەشتییەکانی عيراق لە گەرووی هورمز کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو تێچوونەی سەر ئەو وڵاتە کەم بکەینەوە کە بەهۆی داخستنی گەروەکەوە تووشی بووە.
 
هەر لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە ئەمریکا و ئیسرائیل بە زوویی جەنگێکی نوێ دژی ئێران دەستپێبکەن، بۆ جەنگیش بە تەواوی ئامادەین.