تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تۆمەتباری کوژرانی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد و سێ تۆمەتباری تریش لە روداوەکەدا بەشدارن.
دڵبرین غازی، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێوە رایگەیاند، دوای چوار رۆژ تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیس ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتبارەکە خۆی رادەست کردوە و دواتریش تۆمەتبارەکە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ناچاربوە ئەو کارەبکات و تێیدا داوای لێبوەردنیش دەکات.
دوای روداوەکە و لە هەمان شەودا، هێزەکانی پۆلیس توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لە روداوەکەدا بەشدار بوون ، کە دوو کوڕ و برایەکی تۆمەتباری سەرەکیی روداوەکەن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 22ـی10ـی2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە سێ برا کرد، دوانیانی کوشت و یەکیان بریندار بوو، دوای چەند جارێک لە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون وئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.


