یسرائیل کاتز: سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و سوریا ناکشێتەوە
بڵند
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
یسرائیل کاتز، وەزیریری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە سوریا و لابنان ناکشێتەوە و ئامادەشن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی زیاتر لە لوبناندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، یسرائیل کاتز رەتیکردەوە سوپای وڵاتەکەی لەو شوێنانە بکشێتەوە کە دەستیبەسەردا گرتوە.
کاتز جەختیکردەوە، ئامادەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی زیاتر لە لوبنان و هۆشداریشی داوەتە حزبوڵای لوبنان.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت؛ ئەگەر حزبوڵا هاوکاری ئێران بکات لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی پەشیمان دەبێتەوە.
هۆشداریشیداوە لەئەگری کارێکی لەو شێوەیە؛ ئەوا روبەڕوی لێدانێکی کوشندە و قورس دەبێتەوە، بە بۆردومانکردنی باشوری بەیروت دەیان هەزار هاووڵاتی ئاوارە دەبەن.



