هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کەشتییەکی بازرگانی دوای ئەوەی ویستویەتی بە بێ مۆڵەت گەروی هورمز تێپەرێنێت، بەر مینی دەریای کەوتوە و نوقم بووە.

 سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەوری هورمز کەشتیەک بە 2500 کۆنتێنەرەوە، بەهۆی بەرکەوتنی بە مینی دەریای نوقم بوو.

ئاماژەی بەوەکردوە، کەشتییەکە بە شێوەیەکی سەرپێچیکار و لە رێڕەوێکی مەترسیداردا هەوڵی تێپەڕبونی گەروەکەی داوە بە بێ بونی مۆڵەت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، روداوەکە لە ناوچەکانی باشوری گەروی هورمز بووە و ژمارەیەکی زۆری کۆنتێنەریش کەوتونەتەسەر ئاو.

سوپای پاسداران هۆشداری بە کەشتی و بەلەمی ماسیگرەکانداوە، تەواوی سەلامەتی لەو ناوچەیە بگرنەبەر بۆ ئەوەی توشی پێکدادان نەبن لەگەڵ ئەو کۆنتێنەرانەی بەهۆی نوقمبونی کەشتییەکەوە کەوتونەتە سەرئاو.