ئیسرائیل کاتز: حەماس بە نیازە لە 7ـی ئۆکتۆبەردا هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان لە غەززە
بڵند
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەک ئامادەکارییەک بۆ سێیەمین ساڵیادی 7ـی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکی کردوە ئاستی ئامادەیی بەرز بکەنەوە و رەنگە حەماس هێرشبکاتە سەریان.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانیان حەماس دەیەوێت لە ساڵیادی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان لە غەززە.
کاتز ئاماژەی بەوەکردوە، زانیاری هەیە کە حەماس بەنیازە لە 7ـی ئۆکتۆبەر هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و دەبێت سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات.
هەروەها هۆشداریشیداوە لە ئەگەری زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئیسرائیل، ئەوا حەماس و دانیشتوانی غەززە باجێکی قورس و گەورە دەدەن.



