سوپای ئێران: بڕێكی زۆر چەک و تەقەمەنی نوێمان ئامادەن
بڵند
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند، کێشەی کەمی چەکیان نییە و تا ئێستاش بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەکی نوێ، جەختیشدەکاتەوە کۆگایەکی گەورەی چەکی نوێیان ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و لە کاتی گونجاودا نمایشی دەکەن.
محەمەد ئەکرەمی، وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، کە پێداویستی و ئامێرە سەربازییە نوێیەکانی بەرگریی و هێرشبەری لەوانەش موشەک و درۆنیان لەبەردەستدایە و لە ئێستاشدا بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەک.
وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی وتووە؛ ئەوان تا ئێستاش بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەک و ئێستا یەکە جیاوازەکانی سوپای ئێران خاوەنی کۆگایەکی گەورەن لەو ئامێر و کەلوپەلە سەربازییە نوێیانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەزموونێکی باشیان بەدەستهێناوە و فێربوون کە لاوازییەکانی دوژمن لە کوێدایە و دەتوانن بە ئاسانی زەفەری پێببەن.



