لە ترسی هێرشەکانی ئێران، ئەمریکا ژمارەی پاتریۆتەکانی لە سعودییە و قەتەر زیاد دەکات بەمەبەستی پاراستنی کەرتی وزەی ئەو دوو وڵاتە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی ئاکسیۆس و بە پشتبەستن بە زانیاریی دوو لێپرسراوی ئەمریکی، ئەمریکا لە هەفتەکانی رابردودا دوو سیستمی بەرگریی موشەکیی پاتریۆتی تری رەوانەی عەرەبستانی سەعودییە و قەتەر کردووە.

ئاکسیۆس دەڵێت؛ ئامانج لە جێگیرکردنی ئەم سیستمە بەرگرییانە، پاراستنی دامەزراوە گرنگەکانی نەوت و غازی ئەو دوو وڵاتەیە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی ئەمریکا دژی ئیران.

دوو پاتریۆتەکە، کە یەکێکیان بۆ بەرگریی لە دامەزراوەیەکی نەوتی لە سەعودییە و ئەوی دیکەیان بۆ پاراستنی کێڵگەیەکی غازی سروشتی لە قەتەر تەرخان کراوە.

ئەم هەنگاوەی واشنتن وەک وەڵامەکە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی سەعودییە و قەتەر و دڵنیاکردنەوەیان لە پارێزراویی ژێرخانی وزەی وڵاتەکانیان.

 پێشتر ئەو دوو وڵاتە،  لە مانگی ئابدا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ،  کردبوو خۆ لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە وزەیییەکانی ئێران بپارێزێت، چونکە نەیاندەویست وڵاتەکانیان ببنە ئامانجی هێرشی تۆڵەسێنەرەوەی تاران بۆ سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانیان.

لێپرسراوانی ئەمریکا بە ئەکسیۆسیان راگەیاندوە  ئەم نیگەرانییانەی وڵاتانی کەنداو هۆکارێکی سەرەکی بوون لەوەی ترەمپ لەو قۆناغەدا لەبری پەنابردن بۆ ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی سەربازی، جەخت لەسەر بەردەوامیی  گوشاری ئابوری بکاتەوە، ئێستاش بە جێگیرکردنی ئەم سیستمە بەرگرییانە هەوڵی بەهێزکردنی ئاسایشی هاوپەیمانەکانی دەدات.