بەغداد و ئەنکەرە دانوستان لەسەر نەوت و غاز دەکەن
بڵند
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری نەوتی عیراق لەگەڵ وەزیرانی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆبوەوە و پرسی دەستپێکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتن لە بوارەکانی نەوت و غازدا تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ هەینی، وەفدێکی عیراق، بە سەرۆکایەتیی، باسم محەمەدی لە شاری ئەنکەرە لەگەڵ وەفدی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ، ئالب ئەرسلان ، وەزیری وەزە و سامانەسروشتییەکان کۆبووەوە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتن لە بوارەکانی نەوت و غازدا.
کۆبونەوەکە، بە بەشداریی بریکاری وەزیر بۆ شوێنکەوتنی نەوت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیاکانی سومۆ، نەوتی باکور، پڕۆژە نەوتییەکان بەڕێوەچوو.
وەک ئەوەی وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا نەخشەڕێگەی پێشنیازکراو بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی لە پەرەپێدانی ژێرخانی سێکتەرەکانی نەوت، غاز، پیشەسازیی پترۆکیمیایی و بازرگانیی پێداویستییەکانی وزە تاوتوێکرا، بە ئامانجی داڕشتنی بنەمایەکی هاوبەش و فراوانکردنی ئاستی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.


